36 کوردستان

تەرمی دوو خوشك لە سلێمانی دۆزرایەوە

12:54 - 14/11/2024

زەمەن – سلێمانی

لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، تەرمی دوو خوشک لەناو ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بووە و وەک باس دەکرێت برایەكیان بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبرێت.

هاوکات تیمەکانی بەڵگەی تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن