سلێمانی؛ شاری زیندوی سیاسەت و ئەدەب و ژیاندۆستی
11:11 - 14/11/2024
زەمەن – هەرێمی
كوردستان
ئەمڕۆ 14-11-2024 یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی
شاری سلێمانییه.
شاری سلێمانی لە14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن
ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزرێنرا، کاتێک پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانی
شارباژێڕهوه گواستەوە بۆ سلێمانی. ئەمڕۆ یادی تێپەڕینی 238 ساڵ بەسەر ئەو ڕوداوەدا
دەکرێتەوە.
لە 5ی 11ی 2021، ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی
بهفهرمی 14ی تشرینی دووهمی ههموو ساڵێكی به یادی دامهزراندنی سلێمانی دیاریكرد.
له ساڵی 2019شدا، شاری سلێمانی بەفەرمی لەلایەن
رێکخراوی یونسکۆوە بە شاری داهێنەر لە بواری ئەدەب بە جیهان ناسێنرا.
شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری 1991ەوە
فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و
خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە، بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە
خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق
و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.
سلێمانی زانکۆیەکی گەورەی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی
ناسراوە.
بە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە
لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا،
سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری
دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.
ئەم شارە لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێداچەسپاندنی
خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو
ھێشتۆتەوە. لەوانە (نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی،
سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە، کاک
ئەحمەدی شێخ.. ھتد) و سەدان نووسەر و شاعیری تریش.
شاری سلێمانی، بهشاری زیندوی سیاسەت و ئەدەب و
ژیاندۆستی لای خهڵكی شارو ناوچهكانی تری كوردستان وێنا كراوهو سروشتی كهشوههواو
تۆبۆگرافیاو سروشتی دانیشتوانهكهی بهجۆرێكه خهڵكی ناوچهكانی تر حهزدهكهن
تێیدا بمێننهوهو تییدا بژین.