بەغدا پارەیەکی زۆری بۆ هەرێم ناردووە
02:39 - 14/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
بەغدا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری وەکو شایستەی جووتیاران
ڕەوانەی هەرێم و کەرکوک و نەینەوا کردووە.
ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ٤٠٠ ملیار دیناریان وەک شایستەی دارایی جوتیاران
بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک
و نەینەوا ناردووە.
ڕوونیشی کردەوە، کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەرزی بەبازاڕکردنی
گەنمی ساڵی ٢٠٢٤دا، یەدەگی ستراتیژی و خۆبژێوی بۆ دوو وەرزی لەسەریەک بەدەستهێناوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، کۆمپانیاکە
لە ئێستادا کاردەکات، وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ وەرزەکانی داهاتووی بازاڕکردن، بۆ
زیادکردنی توانای هەڵگرتن لەڕێگەی دروستکردنی سایلۆ و بنکەر کە بتوانێت زۆرترین بڕی
گەنم لەخۆبگرێت بۆ هەڵگرتێکی سەلامەت.