هەواڵە خۆشەکە لەبارەی مووچەوە گەیشت
12:40 - 14/11/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەپێی
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە یەکشەممە
بەغدا مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، بەغدا بەئەگەرێکی زۆرەوە رۆژی یەکشەمەی
داهاتوو بەشێکی پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
دەشڵێت: وردبینی
لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان تەواو بووە لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی فەرمانبەرانی
شارستانی و خانەنشینان رەوانە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مانگی
١١داین بەڵام تا ئێستا فەرمانبەران مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە.