113 کوردستان

کۆتا وادە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیەندرا

03:22 - 03/12/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: کۆتا واده‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌فته‌ى داهاتووه‌.

لە لێدوانێکدا نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر بودجە تاوەکو ڕۆژی 9ی 12ى ئه‌مساڵ پەسەند نەکرێت، ئەوە نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ جارێ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەناکرێتەوە.

دووپاتیشی کردەوە، ئەگەر بودجە تا ئەو کاتە پەسەند بکرێت، ئەوا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

زیاتر لە ساڵێکە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەوهۆیەشەوە زیانی ملیاران دینار بەر عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتووە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن