93 کوردستان

یەکێتی مامۆستایان لەبارەی بایکۆتەوە بڕیاری دا

01:52 - 03/12/2024

زەمەن – هەولێر

فراکسیۆنی پارتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕەتی کردەوە بایکۆت بکات و دەڵێت: ئەزموونی پێشوو دەریخستووە کە زیانی هەبووە.

ئەمڕۆ ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لیستی زەردی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر نیگەرانی دەربارەی دواکەوتنی مووچە دەربڕی و ڕایگەیاند، پشتگیری داواکاری فەرمانبەر و مامۆستایان دەکەین.

هاوکات ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت بەوەی هەر جارەی بە بیانوویەک کێشە بۆ مووچە دروست دەکات و داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد مانگانە لیستی مووچە بە پاکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت.

وتیشی: بایکۆت بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و مامۆستا و فەرمانبەراندا نییە، چونکە ئەوە بە مانای بایکۆتکردنی منداڵی خۆمان و قوتابی و خوێندکار و ئیشوکاری خۆمان دێت، کە ئەوەش زیانی ئابووری بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.

 
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن