بزانە ئەم خاوەن ماڵە چی کردووە
02:39 - 03/12/2024
زەمەن - هەولێر
خاوەنی ئەو ماڵەى
لە هەولێر بە نایاسایی پەنیری دروستدەکرد و دواتر لە بازاڕەکاندا ساغی دەکردەوە،
دەستگیرکرا.
لە ڕاگەیەندرواێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی
بەوە کردووە، کە ماڵێک لە گەڕەکى بەختیارى شارى هەولێر، بەشێوەیەکى نایاسایی و بەبێ
گوێدانە یاسا و ڕێنماییەکان و جێبەجێکردنى مەرجە تەندروستییەکان، بەرهەمى شیرەمەنى
وەک "پەنیر" دروستکردووە.
باسی لەوەش
کردووە، خاوەن ماڵەکە ڕۆژانە ئەم پەنیرەی ڕەوانەى بازاڕ کردووە و بەسەر هاووڵاتییان
ساغ کردۆتەوە.
هەروەها دەڵێت: دەست بەجێ لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزایی
ناوەندی هەولێر گەیشتنە ماڵەکە و وێڕاى دەست بەسەرداگرتنى کەل و پەل و پێداویستیەکان،
خاوەنى ماڵەکەش بەپێى یاسا و بە فەرمانى دادوەر دەستگیر کرا و ڕەوانەى دادگا کرا بۆ
وەرگرتنى سزایی یاسایی تاوانەکەى.