1911 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى مووچەى مانگى 10 گەیشت

08:35 - 02/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، حکومەتى هەرێم داواى پارەى تەواوکارى مووچەى مانگى 10ى لە بەغدا کردووە و ئامادەنییە بەو 761 ملیار دینارەى بەغدا ناردوویەتى مووچە دابەشبکات.

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانى عێراق دەشڵێت، حكومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان داوای پارەی دیكەی كردووە و تاوەكو ئێستا نازانرێت كە ئاخۆ بەغداد رەزامەند دەبێت بەو داوایەی هەرێم یاخود نا.

 

ئەوەشى راگەیاندووە، پێویستە بەو پارەیەی لەبەردەستدایە هەرێم مووچەی مانگی 10ی پێ دابەشبكات و حكومەتی عێراقیش لیستی مووچەی مانگی 11ی لەبەردەستدایە و بەڵێنیداوە سێ 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ بنێرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن