نێچیرڤان بارزانی : خواستمانە لەگەڵ ئیتاڵیا پەرە بە پەیوەندیەکانمان بدەین
12:19 - 03/12/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له عێراق کۆبوەوە و جەختیکردەوە لە پەرە پێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئیتاڵیا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له عێراق کۆبوەوە و گفتووگۆیان لەسەر چەند تەوەرێک کرد لەوانە: ( په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا).
هەروەها باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایەخه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات.