بەغدا گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی مانگی 10 دەنێرێت
12:24 - 03/12/2024
زەمەن - ئابوری
ئەگەر هەیە
ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری
دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10
گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەش قەبارەی ئەو کورتهێنانەی
هەیە کەمتر دەبێتەوە.
میدیاكان بڵاویانكردەوە لە ئەمڕۆ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە،
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی
کوردستان. ئەو بڕە پارەیە لە پشکی بەکارکردن لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە موناقەلە
دەگوازرێتەوە سەر پشکی مووچە.
ئەمە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیە کە دوای وەرگرتنی
هەڵوێست و ناردنی پەیامی وەرنەگرتنی 761 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی
کوردستان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردبوو سەبرێکی لێ بگرن کێشەی
کورتهێنان چارەسەر دەکات.
هاوكات لە دوێنێ دووشەممەوە وربینیکردن لە لیستی
مووچەی مانگی 11 لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە.
هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی
مانگی 12 یە، لەم ڕۆژانە تەواو دەبێت و هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.