75 کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر داتای زبڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە

10:58 - 10/12/2024

زەمەن _ هەولێر

 

 بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر ئاشکرایکرد، بە ئامانجی زانینی ئەوەی لە هەفتەیەكدا چەند تۆن زبڵ و خاشاك دەچێتە زبڵخانەكەوە، هەفتەیەک بە بەردەوامی لە شەو و رۆژدا پرۆسەی كێشانی زبڵ و خاشاكیان لە زبڵخانەی كانی قرژاڵە ئەنجام داوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر ڕایگەیاند: لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بۆ ماوەی یەک هەفتە بە بەردەوامی و 24 کاتژمێر بەبێ دابران، توانیان لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونەوە کێشانی تەواوی بڕی زبڵی هاتووی رۆژانە بۆ زبڵخانەکە بکەن، تا لەو رێگەیەوە بتوان وردبینییەکی باشتری بەڕێوەبردنی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، كارەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئەنجامدران و وەک سەرەتایەکە بۆ تەواوی داتا و زانیارییەکانی ماوەی یەک هەفتە لە رۆژ و شەودا، كە وەرگیراون و بۆ چەندین توێژینەوەی زانستی بەکاردێت و سوودی دەبێت.

لە بارەی ئامار و تۆماری كۆكردنەوەی زبڵ لە زبڵخانەی كانی قرژاڵە، ژیار جەلال رایگەیاند، هێشتا پرۆسەی تۆماركردنی داتاكان كۆتایی نەهاتووە و رەنگ  10 رۆژی پێویست بێت، بۆیە ژمارەیەكی دروستی لەبەردەستدا نییە.

هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر روونیكردەوە، داتاكان بە جۆرێك كۆكراونەتەوە، ئیتر دەزانین زبڵ و خاشاكی هەر ناوچەیەكی هەولێر و دەوروبەری چەندە و هەمووی تۆمار دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن