92 کوردستان

پلەکانی گەرما بۆ ١٠ پلە ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن

02:33 - 10/12/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

کەشناسێک پێشبینی دەکات ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزن.

زەکەریا سەڵاح شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی پێشبینی کردووە، رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای نێوەڕاست و دەریای رەش بگاتە هەرێمی کوردستان، کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی ١٥ی مانگیشدا ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما تا ١٠ پلە ژێر سفری سیلیزی دابەزێت.

ڕوونیکردووەتەوە، سەرەتا شەپۆلەکە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، دواتر دەبێتە سەرتاسەری و بەشێوەی مامناوەند باران دەبارێت، شەپۆلەکەش ٢٤ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە،  سبەی کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان:
 
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن