ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لێبوردنی گشتی دەرکرد
04:12 - 10/12/2024
زەمەن – کوردستانی
ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی
دیموكراتیک لە ڕۆژئاوا دەڵێت: بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی سووریاوە، كە زیاتر لە ٥٠ ساڵە
هاوڵاتییان دەچەوسێننەوە، بڕیاری لێبووردنی گشتییمان دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تاوانی سوكیان ئەنجامداوە،
واتە چەتەكانی داعش ناگرێتەوە.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد کە ماوەی زیاتر
لە ٥٠ ساڵ حوکمیان دەکردە، ئێستا دۆخی سووریا هێور بووەتەوە و ژیانی هاووڵاتیان
دەستیپێکردووەتەوە.