لە هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ دوو مووچە دابەشدەکرێت
09:43 - 10/12/2024
زەمەن - هەولێر
بڕیارە سبەینێ 430 ملیار دینار بچێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10 و 11ی فەرمانبەرانی کوردستان و لیستی مووچەش رابگەیەنرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە «زەمەن»ی راگەیاند، لیستی مووچە ئامادەکراوە و چاوەڕوانی بانکی ناوەندیی عێراقن، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەم وەزارەت و مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوەیە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکەنەوە و دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەکە و تاوکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەدەگرن.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر کراوە.