"زستانی ئەمساڵ سارد و جیاواز دەبێت"
10:49 - 22/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، زستانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت و چاوەڕێی
زستانێکی ساردتر دەکرێت بە بەراورد بە هەندێ لە ساڵانی پێشتر.
ئاراس جەبار
شارەزای کەشناسی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئێستا لەنێو وەرزی
زستانداین و دیاردەی لانینای لاواز لە ناوەراستی زەریای ھێمن بەردەوامی دەبێت بۆ
مانگی یەکی ساڵی 2025 .
دەشڵێت: چاوەڕوان
دەکرێت لە مانگەکانی کۆتایی وەرزی زستان لاوازتر ببێت و بگەڕێتەوە باری ھاوسەنگی کە
ئەم دیاردەیەش رۆڵ و کاریگەری جیھانی بەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە ھەیە بۆ
ماوەی وەرزی یان درێژخایانتر کە کەمبارانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست لەپاییزی ئەمساڵدا
ئەمە یەکێک بووە لە ھۆکارەکان لەپاڵ ھۆکارە سروشتییەکانی دیکەدا.
ڕوونیشیکردووەتەوە،
گۆڕانی کەشوھەوا لەو نێوەندەدا یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکان لەم ساڵانەی دواییدا
کاردانەوەی ئەم دیاردانەی زیاتر کردووە لەسەر کەشوھەوای ناوچەیی و جیھانی بە شێوازی
جۆراوجۆر."
ئاراس جەبار
ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی پێشبینییەکان و خوێندنەوە وەرزییەکان زستانی ئەمساڵی 2025
بەشێوەیەکی گشتی بۆ عێراق و سعوودیە و باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و بەشێکی زۆری
ناوچەکانی ئێران کەمبارانی و وشکی لە کەشوھەوادا درێژەی دەبێت و لە ناوچەکانی ھەرێمی
کوردستان و رۆژھەڵات و باکووری کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دۆخەکە باشتر
دەبێتەوە و تا رادەیەک رێژەی بەفروبارانبارین دەگەڕێتەوە دۆخی نۆرماڵ و ئاسایی، بەڵام
لە ناوچە نزمەکان لە سنووری گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و ھەولێر پێشبینی دەکرێت رێژەی
بارانبارین وەک پێویست نەبێت و ھاوشێوەی وەرزی پاییز شەپۆلەکانی باران لەو ناوچانەدا
کاریگەرییان لاواز بێت."
باسی لەوەش
کردووە، سەبارەت بە شەپۆلەکانی سەرما و بەفربارین ئەمساڵ جیاوازتر دەبێت و زستانێکی
ساردتر لە ناوچەکەدا چاوەروان دەکرێت بەراورد بە ھەندێ لە ساڵەکانی پێشتر، هەروەها
رێژەی دابارینمان بە بەفر زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و شەپۆلی بەھێزی
سەرما و وشکە سەرما و با زۆر دەبێت و سەنتەری شارەکان و بەشێک لەو ناوچانەش بێبەش
نابن لەبارینی بەفر کە لە ساڵانی ڕابردوودا نەباریووە بەھۆی گەرمی وەرزی زستان و نەبوونی
بارستە ھەوای ساردی چالاک."