بەپەلە... سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دژی گرێبەستی کۆمپانیا بیانیەکان لەگەڵ هەرێم هەڵوەشایەوە
01:30 - 22/12/2024
زەمەن _ عێراق
دادگای کەرخ، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی دژی گرێبەستی کۆمپانیا بیانییەکان لەگەڵ هەرێم ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەپێی زانیارییەکانی زەمەن، دادگای پێداچوونەوەی کەرخ، ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقیان لە دژی ٩ کۆمپانیای نەوت رەتکردووەتەوە، وەزارەکە داوای کردبوو، گرێبەستی ئەو ٩کۆمپانیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێنەوە.
کۆمپنایاکنیش بریتین لە:- ئاداکس، دانا گاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نەفت، گەنەل ئینێرجی، گەڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شامەران و وێستێرن زاگرۆس.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ، لە ئایاری ٢٠٢٢ دەستی بە تۆمارکردنی داواکاری یاسایی کرد بۆ پووچەڵکردنەوەی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، دوای بڕیارە گرنگەکەی دادگای باڵای فیدراڵی. پاشان دادگەی کەرخ لە تەممووز و تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بڕیاری دەرکرد کە گرێبەستەکانی ئاداکس، دی ئێن ئۆ، گەنەڵ ئینێرجی، گەڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شامەران و وێستێرن زاگرۆسی هەڵوەشاندەوە. بەڵام هیچ بڕیارێکی لە دوو کەیسی دیکە دەرنەچوو، کە دژی دانا گاز و گازپرۆم نەفت بوون.