ئایا مووچهی مانگی 12 پاشهكهوت دهكرێت؟
11:06 - 03/01/2025
زهمهن – ههرێمی
كوردستان
دوو سەرچاوە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـیان
راگەیاند، ئەگەر بەغداد جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە، پارەی دیکە
نەنێرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان
پاشەکەوت دەکرێت.
دوو سەرچاوەکە، ئاماژەیان بەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتهێنانی مووچەی
مانگی 12 بە داهاتی ناوخۆ پڕناکاتەوە، لەبەرئەوە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری
ساڵ دەست بە هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ رازیکردنی بەغداد تاوەکو پارەی دیکە بنێرێت و
چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی پێ یەکلابکەنەوە.
كهناڵهكه دهڵێ، بەغداد جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە،
ئامادەنییە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی
2024 بنێرێت و دەڵێت، بە درێژایی ئەو ساڵە پارەی تەواویان بۆ هەولێر ناردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێکی مووچەخۆران پێویستی
بە 999 ملیار دینار هەیە، بۆیە بەو 441 ملیار دینارەى رەوانە دەکرێت لەگەڵ ئەو 631
ملیار دینارەی بۆ مانگی 11 نێردراوە، مووچەی مانگی 11ـی پێدابەشدەکرێت و بڕى 73 ملیار
دیناریش دەمێنێتەوە، ئەوکاتە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 926 ملیار دیناری
دیکە هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەى مانگى 12ـی مووچەخۆران.