نرخى دۆلار دابەزى
06:55 - 04/01/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لە داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.
ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژى کردنەوەى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان، 100 دۆلار بە 151,700 دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام لە داخستنى بازاڕ نرخەکەى دابەزى و 100 دۆلار بە 151,150 دینار مامەڵەى پێوەکرا.