کاتى هاتنى شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران راگەیەندرا
09:17 - 12/01/2025
زەمەن - کوردستانى
شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا بەتەواوى کۆتایى بەم شەپۆلى باران بارینە دێت، دەشڵێت، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
هەڵگورد زرار، شارەزاى کەشناسى رایگەیاندووە، لە یەک بۆ دوو کاتژمێرى داهاتوودا بە تەواوی کۆتایی بەم شەپۆلە دێت، هەر ئەمشەو بەهۆی زۆری شێ لە هەوادا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دیاردەی تەمومژ لە بەشێکی زۆری ناوچەکان دروستەبێت و ئاستی بینین کەمەبێتەوە.
ئەو کەشناسە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی ڕێنمایەکانی هاتۆچوو بن بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.
پێشبینیشى کردووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەى بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.