وتەبێژی یەكێتی باس لە بەرەوپێشچونەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكات
12:45 - 14/01/2025
زەمەن _ کوردستانی
وتەبێژی یەکێتی ئاشکرایکرد، تائێستا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێتی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه پێویسته كه‌سی شیاو بۆ پۆسته‌كان دیاریی بكرێن له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، :" له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به به‌رپرسیارێتییه‌كان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه.
وتیشی: راسته كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین.
وتەبێژی یەکێتی له‌سه‌ر پرسی مووچه وتی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له حكومه‌تی عیراق یان هه‌رێم هه‌یه، كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا بنرێت و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان، جا له لیستی مووچه‌خۆراندایه یان له ژماره‌كاندایه، له عیراقیش كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت".