ئاماری توشببوون بە (9) جۆر شێرپەنجە لە 2024 بڵاوكرایەوە
02:14 - 14/01/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی،
ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە
تۆمارکراون کە 201یان منداڵن.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه، ئافره‌تان زۆرترین
توشبون كه دوچارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى (سنگ) بون‌و دواى ئه‌ویش كۆئه‌ندامى هه‌ناسه
زۆرترین ڕێژه پێكده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌و دابه‌شكاریى توشبون به‌جۆره‌كانى
شێرپه‌نجه به‌مشێوه‌یه‌یه:
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى سنگ (647) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه
(233) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات (174) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن (166) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى غوده (158) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مێشك (ده‌ماغ) (138) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى میزڵدان (120) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مۆخ (104) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده (102) هاوڵاتى
جۆره‌كانى دیكه‌ى توشبونى شێرپه‌نجه‌ش به‌هه‌زارو
468 كه‌س ئه‌ژماركراوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی
ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی
توشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بریتی بوە لەسێ هه‌زارو 310 توشبوی نوێ کە
210یان منداڵن.