بەپەلە.. 700 مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمی کرد
11:55 - 25/01/2025
زەمەن - هەولێر
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی غاز لە وێستگەی کۆرۆمۆرەوە، بڕی 700 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوە بە دابەزاندنی 100 مەقمق غاز و کەمبونەوەی (700) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
لە ئێستاشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هيڵن بۆ چارەسەرهەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا.
وەزارەتی کارەبا