پۆلیسى هەولێر: کەسێکمان دەستگیرکردووە بە دۆلارى ساختە مۆبایلى کڕیوە
07:40 - 04/02/2025
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیر کرد.
پۆلیسى هەولێر راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختە ساغ بکاتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی بڕێکی تر پارەی ساختەی لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.
پۆلیسى هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیا بن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104).