هاوکارییەکەى هاوپەیمانان بۆ مانگى یەک دابەشدەکرێت
09:32 - 04/02/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک رۆژى پێنجشەممە دابەشدەکرێت.
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى٢٠٢٥/١ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکه كانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (١) دابەشدەکرێت.
وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکراوەتەوە کە هاوكاریى دارايى بەردەوام دەبێت.
هەروەها راشیگەیاندووە، لەم مانگە سەرووی(٤٠٫٠٠٠) چل هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.