135 کوردستان

ئۆجەلان لە چەند رۆژى داهاتوودا بانگەوازێکى مێژوویى دەکات

07:16 - 04/02/2025

زەمەن - کوردستانى

 

هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە بانگەوازێکی مێژوویی دەکات.

ئەمڕۆ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەى فراکسیۆنى پارتەکە لە پەرلەمانى تورکیا رایگەیاند، بەڕێز ئۆجەلان لە چەند رۆژی داهاتوودا بانگەوازێکی مێژوویی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پاڵپشتیی ئەو بانگەوازە دەکەن، گوتیشى، داوا لە دەسەڵات دەکەین زەمینە بۆ ئەو بانگەوازە بڕەخسێنێت و لەم چارەسەرە مێژووییەدا رۆڵی خۆی بگێڕێت.

لەبارەی بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ پرۆسەی چارەسەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی، کەسی سەرەکی بەڕێز باخچەلی نییە. ئێستا کارە گەورەکە کەوتووەتە ئەستۆی بەڕێز ئەردۆغان. هەموو شتێک لە دەستی ئەودایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن