لە سبەینێوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە
02:51 - 25/01/2025
زەمەن _ سلێمانی
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و دەڵێن: هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەستەى مامۆستایانى ناڕازیی ڕایانگەیاند: سێ داواکارییان هەیە و هەتا جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن دواکاریەکانیش بریتین لە ( 30 رۆژ جارێک موچەکانیان وەربگرن، بەپێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى تەوتینى موچەکانیان بکرێت و پلەبەرزکردنەوەکانیشیان کە 10 ساڵى راگیراوە).
جەختیشیان کردەوە، کە هەڵوێستەکانیان بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر پێویست بکات خۆپیشاندانى سەرتاسەریی رادەگەیەنن و وتى: لە سنورى سلێمانى 70%ـى ناوەندەکانى خوێندن بایکۆت دەکەن.