60 کوردستان

بەهۆی پەڕینی پارچەگوێزێک بۆ قورگی منداڵێکی تەمەن ١٠ مانگ گیانی لەدەستدا

03:00 - 25/01/2025

زەمەن _ هەڵەبجە

 

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: منداڵێکی تەمەن ١٠ مانگ لە گوندی خاک و خۆڵ بەهۆی پەڕینی پارچەیەک گوێز بۆ قوڕگی، گیانی لەدەستداوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی کانوونی دوومی ٢٠٢٥، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئاشکرایکرد، منداڵێکی تەمەن 10 مانگ به ناوی مزاد فریاد محمود، لە گوندی خاک و خۆل لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، پارچەیەک گوێز پەڕیوەتە قورگی و گیانی لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن