637 کوردستان

هاکان فیدان دوو پرسى گرنگ لەبارەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

08:23 - 25/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بڕیارە سبەى هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار و سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆببێتەوە و پەیوەندییە ئەمنیى و ئابوورییەکانى نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکات.

 

بەگوێرەى میدیاکانى تورکیا، هاکان فیدان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق دوو پرسى گرنگیى تایبەت بە هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات ئەوانیش، دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و رێوشوێنە ئەمنییەکان دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە).

 

هەرچەندە لە ئەنجێنداى سەردانەکەیدا کە میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردووەتەوە باسى ئەوە نەکراوە سەردانى هەرێمى کوردستان بکات، بەڵام ئەگەرى زۆرە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکانى لە بەغدا سەردانى هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن