شاندى هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامى کۆدەبێتەوە
09:07 - 25/01/2025
زەمەن - کوردستانى
بڕیارەى دووسبەى، شاندى هەرێمى کوردستان بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق کۆببێتەوە و پرسى مووچەى لەگەڵ یەکلایى بکاتەوە.
زەمەن زانیویەتى، ئەو شاندەى وەزارەتى دارایى عێراق کە لە هەفتەى رابردووەوە لە هەولێرن، لەگەڵ شاندى تەکنیکى وەزارەتى دارایى هەرێم راپۆرتێکیان لەبارەى مووچە و خەرجییەکانى هەرێم ئامادەکردووە و دووسبەى رادەستى تەیف سامى دەکەن.
هەروەها، لیستى مووچەى مانگى یەک بەبێ ناوى خانەنشینان دەدەنە تەیف سامى، ئەگەر هیچ کێشەیەک لە لیستەکەدا نەبێت، تەیف سامى تا کۆتایى ئەم هەفتەیە بڕیارى خەرجکردنى مووچە دەدات.