351 کوردستان

هەنگاوەکانى مامۆستایانى گرێبەست بۆ بەهەمیشەییکردنیان دەستیپێکرد

09:21 - 25/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، ئەمڕۆ لە پەرلەمانى عێراق سەردانى هەردوو پەرلەمانتارى کورد سۆران عومەر و بڕیار رەشیدیان کردووە و دوو داواکارییان لێکردوون کە ئەمانەن:

 

یەکەم : داوامان کرد وا بکرێت ناوی مامۆستایانی گرێبەست بچێتە ناو لیستی مووچەخۆرانی عێراقەوەو لەڕێی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ بەغداد فشار بکرێ تا لەکۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، ئەو بابەتە جێگیر بکرێ و پارەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغداد.

دووەم : هەرێم لە ڕێی هەمان لیژنەی دانوستانکارەوە دەتوانێت دوای بڕیاری خانەنشینیی، بە پێی یاسای ( حذف و الٳستحداث ) لابردن و لەجێدانان، لەجێی 7000 مامۆستای خانەنشینکراو، 7000 مامۆستای گرێبەست بە پێی پێوەر و ساڵی خزمەتی زۆریان بکاتە هەمیشەیی، ئەمەش یاسایەکی ڕێێدراوە کە لەجێی هەر وازهێنانێک، یان خانەنشین بوونێک ،پێشتر لە عێراق کاری پێکراوە ..
لەو ڕۆژانەی داهاتوودا هەوڵەکانمان لەگەڵ تیمی دانوستانکاری هەرێم و بەغداد چڕتڕ دەکەینەوە.

نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست ئەوەشیان راگەیاندووە، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم لەکۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەیان لەگەڵ وازارەتی دارایی عێراق، ڕاشکاوانە داوای ئەو پلە وەزیفییانە بکات کەبەهۆی بڕیاری خانەنشینیەوە فەڕاغ دروست دەکەن لەوەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن