ئایدنڵک: سوریا لەدژى پەکەکە لەگەڵ تورکیا هاوڕا نییە
01:18 - 06/02/2025
زەمەن:-
ڕۆژنامەی ئایدنڵک بڵاویکردەوە: ئیرادەیەکی هاوبەش لەنێوان تورکیا و سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوە پەکەکە نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی ئایدنڵکی تورکی لەژمارەی ئەمڕۆیدا لەزاری دۆغو پێرینچێک سەرۆکی گشتیی پارتی نیشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەى سەرۆکی تورکیا و سەرۆککۆماری سوریا رایگەیاند: ئیرادەیەکی هاوبەش لەنێوان تورکیا و سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوە پەکەکە نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەردۆغان لە پاش کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە راشکاوانە وتی لەسەر پرسی تیرۆر هەڵسەنگاندنمان کرد، واتە ئاماژەی بەوە نەکردووە سوریا لە رووبەڕووبوونەى پەکەکە پاڵپشتی لە تورکیا بکات.