وەزارەتى بەرگریی تورکیا بۆ پەکەکە؛ بێ مەرج چەکەکانتان دابنێنن
01:00 - 06/03/2025
زەمەن:-
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت: پێویستە پەکەکە و تەواوی گروپەکانی پەیوەندیداری کۆتایی بە چالاکیە تیرۆریستییەکان بهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند؛ پێویستە پەکەکە و تەواوی گروپەکانی پەیوەندیداری کۆتایی بە چالاکیە تیرۆریستییەکان بهێنن، خۆیان هەڵبوەشێننەوە و دەستبەجێ و بێ مەرج چەکەکانیان دابنێن و رادەستی بکەن.