ترەمپ چی وت؟
09:58 - 05/03/2025
زەمەن - جیهانی
دۆناڵد ترەمپ لە دوای بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی بۆ دووەم جار وتار پێشکەش دەکات.
بەشێک لە قسەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ترەمپ:
ترەمپ: نزیکەی 100فەرمانی جێبەجێکردنم ئیمزا کردووە
ترەمپ: لە وڵاتەکەی ئێمەدا تەنیا دوو رەگەز بوونی هەیە، نـێـر و مـێ.
ترەمپ: فەرمان و کردارەکانم بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەلامەتی و سامانە لە سەرانسەری ئەمریکا.
ترەمپ: رزگارکردنی ئابووری ئەمریکا یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی من.
ترەمپ: کارەساتێکی ئابووریم لە ئیدارەی بایدنەوە بە میرات بۆماوەتەوە.
ترەمپ: سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و بەرزبوونەوەی تێچووی خۆراک.
ترەمپ: ئەمریکا خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ لوتکەی جیهان.
ترەمپ: ئیدارەکەم لە ماوەی 43 ڕۆژدا زۆر زیاتری بەدەست هێناوە لەوەی کە زۆربەی ئیدارەکان دەتوانن لە ماوەی 4 یان 8 ساڵدا بەدەستی بهێنن.
ترەمپ: ئیدارەکەم کار لەسەر دروستکردنی بۆرییەکی غازی سروشتی دەکات لە ئەلاسکا کە لە گەورەترینە بۆرییەکانی جیهان دەبێت.
ترەمپ: ئەمریکا تووشی خراپترین هەڵاوسان بووە لە ماوەی 48ساڵدا و ڕەنگە خراپترین هەڵاوسانیش بێت لە مێژووی خۆیدا.
ترەمپ: گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوە لە مێژووی ئەمریکادا تەواو دەکەین...بە ڕێژەیەکی پێوانەیی تاوانمان کەمکردوەتەوە... داوا لە دیموکراتەکان دەکەین لەگەڵماندا کاربکەن، بۆ ئەوەی ئەمریکا جارێکی تر بگەڕێتەوە پێگەی خۆی.
ترەمپ: لە گەندەڵیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاینەوە... کۆتاییم بەو پلانە سەوزە هێنا کە ترلیۆن دۆلاری ئەخواردین.
ترەمپ: لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دوژمنایەتی وڵاتەکەمان دەکات، کشاینەوە و هەمویمان راگرت.