ناتانیا هۆ بە دیارییەکەی بۆ ترەمپ ئیهانەی حیزبوڵا دەکات
09:43 - 06/02/2025
زەمەن - جیهانى
میدیاکانى ئەمریکا وێنەیەکی ئەو دیارییەیان بڵاوکردەوە، کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا پێشکەشى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاى کرد.
دیارییەکە یەکێک لە جۆرە دیارەکانی ئەو پەیجەرانەبوو کە ڕۆژانی 17 و 18ـی ئەیلولی 2024، لە لوبنان و سوریا بە ئەندامانی حیزبوڵادا تەقییەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ئامێرانە 39 کەس کوژران و 3 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل 10ى تشرینى دووەمى ساڵى رابردوو، لە پاش ماوەیەک، دانی بەوەدانا کە سوپای وڵاتەکەی لە پشت تەقاندندەوەی ئامێرە پەیوەندییەکانی پەیجەری بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بووە.
ناتانیا هۆ رۆژی چوارشەممە وەک یەکەم سەرکردە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ خۆشیدا پەیکەرێکی نەخشێنراو بە پەیجەری بەدیاری بۆ ترەمپ برد. میدیاکانی جیهان، ئەمەیان بە پەیام و ئیهانە بۆ حیزبوڵای لوبنانی ناوبرد.