549 جیهان

مەرجى پێدانى جنسیەى بەریتانى بە پەنابەران قورسدەکرێت

09:54 - 11/02/2025

زەمەن - جیهانى

بەگوێرەى یاساى نوێى پێدانى جنسیەى بەریتانى بۆ پەنابەران، بڕیارە مەرجەکانى قورس بکرێت و چیتر بەئاسانى ئەو پەنابەرانەى بە نایاسایى چوونەتە وڵاتەکە نەتوانن جنسیە وەربگرن.

بەگوێرەى یاسا نوێیەکە، ئەو کەسانەى بە بەلەم و چوپ و شاحینە لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، هەموویان بە نایاسایى هەژماردەکرێن، بەوهۆیەوە ئەگەر هەموو ئەو مەرجە نوێیانەیان تێدانەبێت کە وڵاتەکە دەستنیشانى کردووە، ناتوانن تا لانیکەم 10 ساڵ ببنە خاوەنى جنسیەى وڵاتەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن