عێراق لە ڕیزبەندی ١٤٠ی گەندەڵیدایە
01:38 - 12/02/2025
زەمەن _ عێراقی
رێکخراوى شەفافییەتى نێودەوڵەتى رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا عێراق لەڕیزبەندى ١٨٠ وڵاتدا لە ریزبەندى ١٤٠ هەمیندایە و لە نێو وڵاتانى عەرەبیشدا لە ریزبەندی هەشتەمدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێکخراوی شەفافییەتى نێودەوڵەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕیزبەندی وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق کۆی ١٨٠ وڵات، لە ریزبەندى ١٤٠هەمین وڵاتانى دونیا و هەشتەمینى وڵاتانى عەرەبیدایە و تەنها ٢٦ خاڵی هەیە و لە چاو ساڵی ٢٠٢٣ دا سێ خاڵ چووەتە پێشەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە عێراق کەوتووەتە پێش وڵاتانى سۆماڵ، سوریا، سودان، یەمەن، لیبیا، ئەریتریا وە لەگەڵ ئەوەشدا لوبنان بە ناشەفافترین وڵاتانى عەرەبی ناوى لە راپۆرتەکەدا تۆمارکراوە.
هەر بەپێی داتای ڕاپۆرتەکە، دانیمارک لە پلەى یەکەمی وڵاتە شەفافەکانى دونیادایە و کەمترین گەندەڵی تێدایە و لە کۆی ١٠٠ خاڵ ٩٠ خاڵی کۆکردووەتەوە، لەپاش ئەویش فنلەندا دێت کە خاوەنى ٨٨ خاڵە و لە پلەى سێیەمیشدا نیوزلەندا دێت کە خاوەنی ٨٣ خاڵە.