392 عیراق

وەزارەرتی ناوخۆ بۆ هاوڵاتیان؛ ئەم لینکە مەکەنەوە، هاک دەکرێن

01:13 - 08/03/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکردووە، هەوڵێک هەیە بە کارهێنەرانی فەیسبووک هاک بکرێن و زانیارییەکانیان ببرێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥، ناوەندی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عێراقی کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقه‌، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پەیامێکی ساختە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوبوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى هاككردنى ئه‌كاونتى هاوڵاتیانى زیادكردوه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، "پەیامێکی ساختە بۆ بەشێکی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوك چوە، پێیانوتراوە، بەهۆی پێشێلکردنی مەرج‌و ڕێنماییەکانی پلاتفۆڕمەکە، هەژمارەکانیان دادەخرێن، هاوکات داوایان لێکراوە، بۆ دڵنیابون لەناسناماکەیان، بەستەر (لینکێک) بکەنەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، "ئامانج لەم پەیامە ساختانە دزین (هاککردن)ی هەژماری فەرمیی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکەو دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە زانیاریی تایبەتیی بەکارهێنەران بەدەستبخەن".

ناوەندەکە داواش لەهاوڵاتییان دەکات، هیچ بەستەر (لینکێک) نەکەنەوەو زانیاریی تایبەتی خۆیان تۆمارنەکەن، تاوەکو دڵنیانەبنەوە لەوەی ماڵپەڕەکە ساختە نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن