بەهۆى زۆرى رێژەى باران بارینەوە لە پارێزگایەک پشوو راگەیەندرا
07:10 - 08/03/2025
زەمەن - عێراقى
بەهۆى زۆرى رێژەى باران بارین و دروستبوونى لافاو، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای واست كرا بە پشوو.
دیوانی پارێزگای واست رایگەیاند، بەهۆی بەدەوامبوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی، كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە، سبەى لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن و فەمانگە حکومییەکان پشووى فەرمى دەبیت.
ماوەى دوو رۆژە بارانى بەلێزمە پارێزگاى واستى گرتووەتەوە و لافاو لە شەقامەکان هەستاوە و ئاو چووەتە ناو بەشێک لە قوتابخانە و ماڵەکانى شارەکەوە.