چارەنوسی حەشدی شەعبی و بوونی میلیشیاکان بووەتە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پێشوەختەو سودانی پێ شه‌رمه‌زارده‌كه‌ن
01:09 - 07/03/2025
زه‌مه‌ن -عێراقی
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌ن له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مانگی 11ی ئه‌مساڵی عێراق.
به‌پێی رۆژنامه‌كه مشتومڕی بەردەوامی
عێراق سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارییەکان و چارەنووسی هێزەکانی حەشدی
شەعبی کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فشار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەکات، بووەتە بابەتێک بۆپڕوپاگەندەی
هەڵبژاردنی پیشوەختە، ئامانجی بەشێک.
لە هێزە شیعەکان
شەرمەزارکردنی محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانە، بۆ دەرخستنىزیاتری دڵسۆزیی خۆیان
بۆ ئێران.
لە چارەکی کۆتایی
ئەمساڵدا عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەپێشە، لەماوەی دوو خولی رابردوودا، هێزەکانی
حەشدی‌شەعبی، بەهۆی ئەو بەشدارییە بەرچاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا پێیدراوە جۆرێک
لە پیرۆزیی وەرگرتووە، ئێستا گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی کاریگەر بۆ هەڵبژاردنەکان، هەرهێز
و لایەن و قەوارەیە دەیەوێت بەجۆرێک بەکاریان بهێنێت.