89 عیراق

بەپەلە.. سێ ملیاری داهاتی هاتووچۆی بەغدا دزرا

01:42 - 04/03/2025

زەمەن _ عێراق

 

 چوار تۆمەتبار بڕی سێ ملیار دیناری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەغدادیان دزیوە و لە خانوویەکی تەواو نەکراودا لە بەغداد شاردوویانەتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی ئازاری ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دادگاى لێکۆڵینەوەى رەسافە کە تایبەتە بە دۆسییەکانى گەندەڵى و سپیکردنەوەى پارە، دانپێدانانى چوار تۆمەتبارى سەرەکیی ئەو دۆسیەیەى پەسندکردووە، کە تایبەت بووە بە دزین و شاردنەوەى ئەو بڕە پارەیەى لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆى عێراق براوە.

ئەو چوارکەسە، سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک زێڕیان لە خانوویەکى تەواونەکراوى ناوچەى شەعب لە بەغدا شاردووەتەوە، کە پارەى ئەو دۆسیەیەى گەندەڵییە بوون.

هاوکات، ئەو چوار کەسە براى هاوژینى تۆمەتبارى سەرەکیی دۆسیەکە بوون، کە پێشتر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیرکراوە.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن