32 عیراق

بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو نوجەیفى و سامەڕایی هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا

02:00 - 22/02/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 ڕۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو، ئوسامە نوجەیفى و موسەنا سامەڕایی هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەن، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەزاری ئوسامە نوجەیفى کەسایەتی دیاری سونەکان، و سەرۆکی پێشتووتری پەرلەمانى عێراق بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاند: هاوپەیمانییە نوێیەکەیان لەگەڵ موسەنا سامەڕایی سەرۆکی هاپەیمانى عەزم بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووی عێراقە و کاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر پارێزگای موسڵ لەو هەڵبژاردنەدا و دەتوانن رۆڵی گەورە بۆ ئەو پارێزگایە بگێڕنەوە، کە ماوەیەکى زۆرە پەراوێزخراوە و دەیانەوێت موسڵاوییەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا نە ناوى هاویەیمانییەکەیان ئاشکرا کردووە نە بەرنامەى کاریان، بەڵام ئەوەى کە زانراوە لەڕێگەى سەرچاوە تایبەتەکانى رۆژنامەکەوە ئەوەیە هاوپەیمانییەکەیانکردووە و خۆیان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو ئامادە دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن