173 عیراق

سەرۆککۆمار مووچەکەی خۆی زیادکردووە

03:07 - 16/02/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مووچەکەی خۆی لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار زیادکردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، حەنان فەتلاوی نووسراوێکی ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کردووە و لێی پرسیوە، “بە چ بەڵگەیەکی یاسایی مووچەکەت لە ٢٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار زیادکردووە؟”

باس لەوەشکراوە، نووسراوەکە لە ١٢ی٢ی ٢٠٢٥ ئاراستە کراوە و ئیمزای حەنان فەتلاوی لەسەرە، داواش دەکات لەماوەی ١٥ رۆژ وەڵامی بدرێتەوە.

بەگوێرەی میدیای عێراقی، مووچەی سەرۆککۆمار لەگەڵ دەرماڵەی مانگانە دەگاتە 90 ملیۆن دینار کە بەشێکیان بریتین لە دەرماڵەی بروانامەی خوێندن، تایبەت، پێگە، گواستنەوە، میوانداری و چەند جۆرێکی دیکەی دەرماڵە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن