329 عیراق

بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق نزیکەى شەش هەزار کەس دادەمەزرێندرێن

07:48 - 18/02/2025

زەمەن - عێراقى

 

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا، بڕیاردرا بە دامەزراندنى نزیکەى شەش هەزار خاوەن بڕوانامەى باڵا و یەکەمەکان لە سەرجەم شارەکانى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان.


نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دەربڕی لەسەر یەکلاییکردنەوەی دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە کۆی گشتییان پێنج هەزار و 903  کەسە و لە بودجەکانی پێشوودا پەسەندکراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن