دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە
09:20 - 18/02/2025
زەمەن - عێراقى
ئاژانسى هەواڵى عێراقى بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردرا، بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزانى پیرۆزەوە یەک کاتژمێر لە دەوامى فەرمانبەران کەمبکرێتەوە.
بەگوێرەى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، دەسەڵاتی کەمکردنەوەی سەعاتەکان دەدرێتە وەزارەتەکان، لە سەرەتای دەستپێکى دەوام یاخود لە کۆتاییدا کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە.
بڕیارى کەمکردنەوەی دەوام، لە رۆژى یەکشەممە 3ی ئازاری 2025 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە تا کۆتایى هەمان مانگ.