257 عیراق

راگەیەندراوێک لە لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقەوە لەبارەى مووچە

07:15 - 18/02/2025

زەمەن - عێراقى

 

سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، مووچەى 2025 زامنکراوە و پێویست ناکات مووچەخۆران ترسیان هەبێت.

 

عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەو کورتهێنانەى بۆ بودجە دروستبووە، کاریگەریى لەسەر مووچەى فەرمانبەران نابێت.

 

دەشڵێت، ئەمڕۆ بانگهێشتى پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراقمان کردووە بۆئەوەى پێداچوونەوە بە سیاسەتى دارایى و نەختینەدا بکەین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن