"بێخەم بن مووچە بە تەواوەتی گرەنتی کراوە"
02:49 - 19/02/2025
زەمەن - هەولێر
هەردوو حكومەت و پەرلەمانی
عێراق دڵنیایی دەدەن كە مووچەی 2025ی فەرمانبەران بەتەوەتی گەرەنتی كراوە و شك و
گومانی لەسەر نەماوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی لە چاپی ئەمڕۆیدا و بە مانشێتی سەرەکیی بڵای کردەوە کە حکومەت و پەرلەمان گرەنتی تەواوەتی مووچەیان
داوە و بۆ ئەوەش پشتی بە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و لێدوانێکی عەتوان عەتوانی
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەستووە بۆ رۆژنامەکە کە ووتویەتی:
مووچە بە تەواوەتی گرەنتی کراوە، ئەو دەنگۆیانەش راست نیین کە باس لەوە دەکەن حکومەتی
بەغداد توانای دابینکردنی تەرخانکراوی پێویستی نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشکردووە؛
کێشەکان زیاتر پەیوەندی بە تەرخانکراوی دارایی بۆ پڕۆژەکانەوە هەیە بەتایبەتی پڕۆژە
نوێیەکان، هەروەها پابەندییەکان بە تەرخانکراوی پارێزگاکان بۆ پڕۆژەی نوێ، ئەوەش هیچ
کاریگەریی و پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە.
هەر لەوبارەیەوە،
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی
ووتوە: مووچەی فەرمانبەران هیچ کێشەیەکی نییە و مەترسیی لەوبارەیەوە نییە، ئەوەی کەناڵەکانی
راگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەوەی حکومەت توانای
دابەشکردنی مووچەی نییە، راست نییە و مەبەستیان تەنها جوڵاندنی شەقام و بڵاوکردنەوەی
دەنگۆی ناڕاستە.
هاوكات دوێنێ سێشەممە
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و پارێزگاکانی لە ناوەڕاست و
باشوری عێراق دەستپێکرد و رایگەیاند: پابەندیی تەواویان هەیە بە دابەشکردنی مووچەی
فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی، بەپێی خشتەی دیاریکراوی خۆی
بەبێ هیچ دواکەوتن و کورتهێنانێک.
لە راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی داراییدا هاتووە: هیچ کورتهێنانێکی بوودجە نییە کە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران
دروست بکات و حکومەت بەردەوامە لەسەر گرەنتیکردنی سەقامگیری سیاسەتی دارایی و دەستەبەرکردنی
شایستە داراییەکان بەپێی پلانێکی گونجاو و داڕێژراو.