349 کوردستان

پشووى بەهارە بۆ بەشێک لە ناوەندەکانى خوێندن راگەیەندرا

08:50 - 02/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى پەروەدەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، پشووی بەهارە لە رێکەوتی 11ى 3ى 2025 دەستپێدەکات، تا 23ى 3ى 2025، رۆژی دووشەممە 24ى 3ى 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، ئەو پشووە ئەو خوێندنگانە ناگرێتەوە کە بایکۆتیان کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن