98 کوردستان

ئەو گەنجەی لە یەکەم رۆژی رەمەزان دا لەلایەن ئامۆزایەکی بریندار کرا، گیانی لەدەستدا

02:53 - 03/03/2025

زەمەن:-

 

ئەو گەنجەی گوندی باکورمان کە لەلاین ئامۆزایەکییەوە لە یەکەم رۆژی رەمەزان دا بە گوللـە بریندار کرا و هەر لەو رووداوەشدا برایەکیشی کوژرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوکەت لەزگین مستەفای تەمەن 22 ساڵ، کە لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بریندار کرابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا."
 
بە وتەی قایمقامی ئاکرێ، شەوکەت دوای برینداربوونی، ماوەی 48 کاژێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا بووە، بەڵام "برینەکەی سەخت بوو، بەهۆی ئەوەی گوللـە بە چاوی کەوتبوو."
 
وەیوەت ـی برای شەوکەتیش کە تەمەنی 24 ساڵ بوو، رۆژی 1-3-2025 "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی" لەلایەن ئامۆزاکەیانەوە بە 4 گوللـە کوژرا. 
 
قایمقامی ئاکرێ رایگەیاند، دوای ماوەیەکی کەم "ئامۆزاکەیان کە تۆمەتبارە، دەستبەسەر کرا."

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن