49 کوردستان

کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی داخرا

03:27 - 03/03/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 لیژنەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر، کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی داخست، بەهۆی بەسەرچوونی کەرەستە سەرەتاییەکانی دروستکردنی شیریینییەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی ئازاری ٢٠٢٥، لیژنەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی، چوونە کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی و لەسەراتای پشکنینی کەرەستەکانییەوە بۆیان دەرکەوت، کەرەستە سەرەتاییەکانی دروستکرنی شیرینی ماوەکەیان بەسەرچووە و شوێنی دروستکردنی شیرینییەکەش مەرجی تەندروستی تێدا نییە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ڕۆنەی بۆ دروستکردن و سورکردنەوەی شیرینییەکان بەکاری دەهێنێت، زۆر خراپە و ئەو نانەی بۆ دروستکردنی پاقلاوەکە بەکاری دەهێنێت، کەڕوو لێیداوە.

چاودێری بازرگانی هەولێر دەڵێت: بڕیارماندا شوێنەکە دابخەین و خاوەنەکی دەستبەسەر بکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن