لەسەر ئەنجامدانى گرێبەستێک سکاڵاى یاسایى لەسەر حکومەتى هەرێم تۆمارکرا
07:03 - 03/03/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی هەڵەبجە، داوای یاساییمان لەسەر سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری تۆماركرد.
کاوە عەلى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەسەر لیستى یەکگرتووى ئیسلامى رایگەیاند، فەرمانگەی تەكنەلۆژیا زانیاری هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەستێك لە نێوان فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری و كۆمپانیای Sewar بە نووسراوی ژمارە 80 لە 25ی ئابی 2024، تایبەت بە دروستكردن و دابینكردنی سیستمی زیرەك بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان و تێبینەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی تۆماركردنی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان كە پێچەوانەی یاسایە.
دەشڵێت، رۆژی 22ی نیسانی 2025 بۆ دادبینی لە سكاڵاكە دیاریكراوە.